Dmitri Chirciu
09 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2022
مۆسكۆ-AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا بڵاوی كرده‌وه، دوو هه‌زار و ٥٨١ ژێرخانی سه‌ربازییان له ئۆكراینادا خاپوور كردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا له مۆسكۆ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد هێزه چه‌كداره‌كانی رووسیا و ئیداره به‌ناو جووداییخوازهكان له دۆنباس، له‌دوای ئاگربه‌سته‌كه‌ی شاری ماریۆپۆڵ به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وییه‌كانیان.
ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ باسی له‌وه كرد حه‌وت ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونیان لە ئۆكراینا كۆنترۆڵ كردووه و له ماوه‌ی ئه‌مڕۆشدا ٣٢ ژێرخانی سه‌ربازیی ئۆكراینییان خاپوور كردووه.
كۆناشێنكۆڤ رایگه‌یاند: "له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تا ئێستا دوو هه‌زار و ٥٨١ ژێرخانی سه‌ربازیی له ئۆكراینا خاپوور كراوه. له‌نێو ئه‌مانه‌دا ٩٠ ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی و په‌یوه‌ندییكردنی سوپای ئۆكراینا، ١٢٣ سیستمی مووشه‌كی به‌رگریی ئاسمانیی S-300 و Buk M-1 و ئۆسا و ٨١ وێستگه‌ی رادار هه‌ن. ئه‌مه جگه له ٨٩٧ تانك و زرێپۆشی جۆراوجۆر، ٩٥ تۆپهاوێژ، ٣٣٦ بنكه‌ی هاویشتنی هاوه‌ن، ٦٦٢ ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی سه‌ربازیی و ٨٤ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ناوبراون".