Emre Gürkan Abay,Dmitri Chirciu
30 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2022
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكى رووسیا، ڤلادمیر پوتین رێککەوتنامەکانی پەیوەندیدار بە لكاندنى ناوچەکانی دۆنێتسک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆرۆژییاى ئۆكرایناى بۆسەر وڵاته‌كه‌ى واژوو كرد.
سه‌رۆكى رووسیا، ڤلادمیر پوتین له‌میانى وتارێكیدا له كۆشكى كرێملین بۆ په‌رله‌مانتاران، به‌رپرسانى حكوومه‌ت، پارێزگاران و نوێنه‌رانى دامه‌زراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى باسى له پرسى لكاندنى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ئۆكرایناى كرد.
پوتین رایگه‌یاند كه به‌ناو ریفراندۆمێك له ناوچه‌كانى خێرسۆن و زاپۆریژیا كه له ژێر كۆنترۆڵى رووسیا دان لەگەڵ به‌ناو كۆماره‌كانى گه‌لى دۆنێتسك و لوهانسك له ئۆكراینا ئه‌نجامدراوه و له‌مباره‌یه‌وه گوتى: "ئەمڕۆ رێکەوتننامەکانى سەبارەت بە وەرگرتنەوەی ناوچەکانی دۆنێتسک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆرۆژییا بۆسەر رووسیا واژوو دەکەین. دڵنیام له‌وه‌ى كه ئه‌نجوومه‌نى فیدڕاڵى رووسیا پشتیوانى له یاساكانى ده‌ستوور سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ى ئه‌و چوار ناوچه‌یه و هێنانى بۆسه‌ر رووسیا ده‌كه‌ن. چونكه ئه‌مه ئیراده‌ى ملیۆنان كه‌سه".
پوتین ئاشكراشى كرد كه ئه‌و ناوچانه ناكرێنه پرسى دانوستانه‌كان و گوتى: "ده‌مه‌وێ ئیداره‌ى كیێڤ و خاوه‌نه راستییه‌كانى له رۆژئاوا من ببیستن. ئه‌وانه‌ى له دۆنێتسك، لوهانسك، خێرسۆن و زاپۆرێژیا ده‌ژین، بۆ هه‌میشه ده‌بن به هاووڵاتى ئێمه".
پوتین ئاشكراشى كرد كه ئه‌وان ئاماده‌ن دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆكراینا بكه‌ن و گوتى: "بانگهێشتى ئیداره‌ى كیێڤ ده‌كه‌م چالاكى سه‌ربازیى رابگرێت و له‌سه‌ر مێزى دانوستان دابنیشێت. ئێمه ئاماده‌ى ئه‌وه‌ین. به‌ڵام تاوتوێى بژارده‌ى خه‌ڵكى دۆنێتسك، لوهانسك، خێرسۆن و ژاپۆریژیا ناكه‌ین. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كرا و رووسیا ئه‌مه نافرۆشێت. ئێمه به‌سه‌رجه‌م تواناكانمانهوه به‌رگرى له خاكه‌كه‌مان ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستمان بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى هاووڵاتیانمان".
سه‌رۆكى رووسیا، ڤلادمیر پوتین جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه وڵاتانى رۆژئاوا دژى ئه‌م ریفراندۆمه وه‌ستاونه‌ته‌وه و گوتى: "رۆژئاوا، بنه‌ماى پاراستنى سنووره‌كانى خستووه‌ته ژێرپێ. ئێستا به ئاره‌زووى خۆی ده‌ستنیشانى ئه‌وه ده‌كات كه كێ مافى دیاریكردنى چاره‌نووسى خۆى هه‌یه و كێ نییه‌تى. كێ ئه‌م مافه‌ى به ئه‌وان داوه؟ ئه‌وان خۆیان ئه‌و مافه‌یان به‌خۆیان داوه".
له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى كارى تێكده‌رانه له به‌رانبه‌ر هێڵى بۆرى غازى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى باكوور ١ و گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى باكوور ٢ گوتى: "ئەنگلۆ ساخسۆنییەکان (وڵاتانی رۆژئاوا) لە سەپاندنی سزا تێربوون، ئێستا دەستیان بە گێرەشێوێنی کردووە و هێڵەکانی بۆری گواستنەوەی نەوتی باکووریان تەقاندەوە. ئه‌مه باوه‌ڕپێنه‌كراوه به‌ڵام راستییه. ده‌ستیان به له‌ناوبردنى ژێرخانى وزه له چوارچێوه‌ى ئه‌ورووپادا كرد. ئاشكرایه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندى كێ دایه، لە بەرژەوەندی ئەوە دایە کە ئه‌نجامى ده‌دات".
پوتین له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى دانه‌وێڵه‌ى ئۆكراینا گوتى: "ئەو دانەوێڵەی لە ئۆکرایناوە دەردەهێنرێت، دەنێردرێت بۆ وڵاتانی ئەورووپا. تەنها لەسەدا پێنجی دانەوێڵەکە بۆ وڵاتانی هەژار نێردرا. ئەمە فریودانێکی ئاشکرایە".