Dildar Baykan Atalay
30 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2022
واشنتۆن - AA
ئیداره‌ى ئه‌مریكا، ئیدانه‌ى بڕیارى رووسیاى له‌باره‌ى "لكاندن"ى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ئۆكراینا كرد و سزاى به‌سه‌ر سه‌دان دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تى رووسیا ده‌ركرد كه سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى رووسیاش له نێویان دایه.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا، جۆ بایدن راگه‌یه‌ندراوێكى نووسراوى بڵاوكرده و تێدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه "ئه‌مریكا ئیدانەی هه‌وڵى بە فێڵ لكاندنى سه‌روه‌رى خاكى ئۆكراینا له‌لایه‌ن رووسیاوه ده‌كات".
بایدن ئاشكراشى كرد كه رووسیا پێشێڵى یاساكانى نێوده‌وڵه‌تى كردووه و په‌یماننامه‌ى نهتهوهیهكگرتووهكانى "لهژێرپێى خۆى پوكاندووهتهوه" و گوتیشى: "به دڵنیاییه‌وه ئه‌م كرده‌وانه هیچ شه‌رعییه‌تێكیان نییه".
سه‌رۆكى ئه‌مریكا جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى وه‌ك هه‌میشه رێز له یه‌كپارچه‌یى خاكى ئۆكراینا ده‌گرێت و درێژه به هاوكارییه‌كانى بۆ ئۆكراینا ده‌كات و گوتى: "ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر به بانگه‌شه ساخته‌كانى لكاندن، ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و هاوبه‌شانى سزاى نوێى هاوبه‌ش رادەگەیەنێت. ئه‌م سزایانه به‌رامبه‌ر ئه‌م كه‌س و دامه‌زراوانه‌یه كه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى رووسیا پشتیوانى سیاسى یاخود ئابوورى لە هه‌واڵه‌كانى گۆڕینى پێگه‌ى خاكى ئۆكراینا به شێوه‌یه‌كى ناشه‌رعى دەکەن".
جۆ بایدن هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه گوتیشى: "بانگهێشتى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌م كه هه‌وڵه‌كانى لكاندنى ناشه‌رعى رووسیا ره‌ت بكه‌نه‌وه و بۆ هه‌میشه له پاڵ گه‌لى ئۆكراینادا بن".
سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى رووسیا، ئێلڤیرا نابیلینا و سه‌دان كه‌س و دامه‌زراوه‌ى رووسیا له نێو لیستى سزاكانى ئه‌مریكا دان.