Mustafa Deveci
30 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2022
كیێڤ - AA
سه‌رۆكى ئۆكراینا، ڤۆڵۆدێمیر زێڵنسكى واژووى له‌سه‌ر داواكارى وڵاته‌كه‌ى بۆ بوون به ئه‌ندام له ناتۆ به شێوه‌یه‌كى خێراكراو کرد و رایگه‌یاند كه تا سه‌رۆكى رووسیا، ڤلادمیر پوتین له ئه‌ركه‌كه‌ى بمێنێته‌وه ئه‌وا وڵاته‌كه‌ى هیچ دانوستانێك له‌گه‌ڵ مۆسكۆ ئه‌نجام نادات.
زێڵنسكى له دواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى به‌رگریى و ئاسایشى ئۆكراینا به‌هۆى بڕیارى لكاندنى چوار ناوچه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌لایه‌ن رووسیاوه، چه‌ند لێدوانێكى پێشكه‌ش كرد.
زێڵنسكى ئه‌وه‌ى به‌بیرهێنایه‌وه كه رووسیا له ٢٤ى شوباته‌وه جه‌نگى به‌رامبه‌ر ئۆكراینا ده‌ستپێكردووه و گوتى: "ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌مان وهستاندبا، ئەوا رووسیا له سنووره‌كانمان نه‌ده‌وه‌ستا. ده‌وڵه‌ته‌كانى دیكه له ژێر هێرشدا ده‌بوون".
زێڵنسكى باسى له‌وه‌شكرد كه ئه‌وان پێداگرن له وه‌رگرتنه‌وه‌ى خاكه‌كه‌یان و گوتیشى: "نه‌ك ته‌نها ئۆكراینا به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا ژیان، مرۆڤایه‌تى، یاسا و راستى له دوژمن رزگاریان ده‌بێت، سه‌رجه‌م خاكى وڵاته‌كه‌مان له‌و دوژمنه رزگارى ده‌بێت. رووسیا ئه‌مه ده‌زانێت. هه‌ست به هێزمان ده‌كات".
زێڵنسكى گوتى: "بۆیه په‌له ده‌كات. ئه‌م گاڵته‌جارییه به هه‌وڵى لكاندن رێكده‌خات. هه‌وڵده‌دات شتێك بدزێت كه هى ئه‌و نییه. به درۆ، كوشتن و ئه‌شكه‌نجه ده‌یه‌وێ دووباره مێژوو بنووسێته‌وه و دووباره سنووره‌كان دیاری بکاتەوە. ئۆكراینا رێگه به‌مه نادات".
سه‌رۆكى ئۆكراینا ئاشكراشى كرد كه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى به‌رگریى و ئاسایشى ئۆكراینا چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركردووه و گوتیشى: "ته‌نها به به‌هێزكردنى ئۆكراینا و ده‌ركردنى سه‌رجه‌م داگیركه‌ران له خاكى وڵاته‌كه‌مان، ئاشتى به‌دى دێت. ئه‌م رێگایه ده‌گرینه‌به‌ر".
زێڵنسكى جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه ئۆكراینا به شێویه‌كى كرداریى هاوپه‌یمانێكى ناتۆیه و گوتیشى: "ئه‌مڕۆ ئۆكراینا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه(ئه‌ندامبوون له ناتۆ)، بكاته شێوه‌یه‌كى یاسایى، داواكارى پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌مه له ژێر رێككارێكى خێراكراو دایه. ده‌زانین ئه‌مڕۆ ئه‌مه ده‌كرێ. ئه‌وه‌مان بینى كه ئەمساڵ فینلاند و سوید بێ پلانى كرداریى ئه‌ندامبوون توانیان به‌شدارى له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا بكه‌ن. ئه‌مه بۆ ئۆكرایناش دادپه‌روه‌رانه‌یه. ئاسایش هیچ جێگرهیهوهیهكى نییه. به واژووكردنى داواكارى ئۆكراینا بۆ بوون به ئه‌ندام له ناتۆ به شێوه‌یه‌كى خێراكراو، هه‌نگاوى پێداگرانهمان ده‌نێین".
له دواى ته‌واوبوونى وته‌كانى، زێڵنسكى واژووى له‌سه‌ر داواكارى وڵاته‌كه‌ى بۆ بوون به ئه‌ندام له ناتۆ به شێوه‌یه‌كى خێراكراو كرد.