Dmitri Chirciu,Mohammed Baqi Hussein
26 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2019
مۆسكۆ - AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی ریابكۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ست مه‌ترسییه‌كانی پێكدادانی ئه‌تۆمی زیادده‌كات كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی كاره‌ساته.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له مۆسكۆ ریابكۆڤ باسی له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی هێزه ئه‌تۆمییه مه‌ودا ناوه‌نده‌كان (INF) كرد و گوتی،"بژارده‌ی ئه‌مریكا بۆ تێكدانی رێككه‌وتنه‌كه، له ته‌واوی بژارده بۆچوونه‌كانی دیكه‌ی قورس‌تر بوو. له‌به‌رئه‌وه واده‌رده‌كه‌وێت 2ی ئاب رێككه‌وتنه‌كه كۆتایی بێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مریكا به‌نیازه مووشه‌كی ئه‌تۆمیی نوێ له ئه‌ورووپا جێگیربكات و گوتی، "ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ست مه‌ترسییه‌كانی پێكدادانی ئه‌تۆمی زیادده‌كات كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی كاره‌ساته".
ریابكۆڤ رایگه‌یاند، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا له ئه‌ورووپا مووشه‌كی مه‌ودا ناوه‌ند جێگیر نه‌كات، وڵاته‌كه‌ی ئه‌و كاره ئه‌نجام نادات.