Zehra Ulucak,Ramal Abdullah Mahmood
11 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2018
تۆكیۆ – AA
ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌و پێنج كارمه‌نده‌ی تیمی فڕۆكه‌وانی كه له ئاكامی به‌ریككه‌وتنی فڕۆكه‌یەکی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی جۆری KC-130 كه له بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی هێزه‌كانی ده‌ریای ئیواكونی ژاپۆن جێگیركرابوو له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌یەکی جه‌نگی جۆری F/A-18 له میانی مه‌شق و راهێناندا، دیارنه‌مابوون؛ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌و پێنج كارمه‌نده‌ی تیمی فڕۆكه‌وانی كه له ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی فڕۆكه‌یەکی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی جۆری KC-130 و فڕۆكه‌یەکی جه‌نگی جۆری F/A-18 له شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م، دیارنه‌مابوون گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆتاییش به گه‌ڕان و پشكنین هاتووه.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و پێنج كارمه‌نده ناسنامه‌كانیان ئاشكرا ده‌كرێت.