Ahmet Furkan Mercan,Muhammet Ali Kemal
11 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی رەزامەندیی نیشاندانی ئیسرائیل بۆ درووستکردنی یەکەی نوێی جوولەکەنشین لە قودسی خۆرهەڵات، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کاربەدەستانی ئیسرائیل لە رێگەی رەزامەندیی نیشاندان بۆ درووستکردنی ٧٩٢ یەکەی نوێی جوولەکەنشین لە قودسی خۆرهەڵات، یاسا نێودەوڵەتییەکانیان پێشێلکردووە.
هەروەها تیایدا هاتووە:
"کاربەدەستانی ئیسرائیل لە رێگەی پەسەندکردنی درووستکردنی ٧٩٢ یەکەی نوێی جوولەکەنشین لە هەریەک لە ناوچە نایاساییەکانی رامات شلۆمۆ و رامۆت لە قودسی خۆرهەڵات، جارێکی دیکە یاسا نێودەوڵەتییەکانیان پێشێلکردووە".
"ئەم هەنگاوە نایاساییانە رەتدەکەینەوە کە بە شێوەیەک زیان بە روانگەی چارەسەر لەسەر بنەمای دوو دەوڵەت دەگەیەنێت کە قەرەبووناکرێتەوە".