Gülşen Topçu,Muhammet Ali Kemal
11 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2018
ریاز - AA
لە شاری ریاز شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود لەگەڵ جێنشینی ئەبوزەبی، شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان کۆبوویەوە.
شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان کە یەکەم جارە لەدوای کوژرانی رۆژنامەوان، جەمال خاشقجی سەردانی سعوودیە دەکات لە لایەن شا سەلمان-ەوە پێشوازیی لێکرا.
ئاژانسی فەرمیی هەواڵیی سعوودیە بڵاویکردەوە، شا سەلمان و بن زاید تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کردووە.
هاوکات بەپێی ئاژانسی فەرمیی هەواڵیی ئیمارات، هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ناوچەییەکان و نێوەدوڵەتییەکانیان کردووە.
شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئیمارات هەمیشە لە ریزی ئەو وڵاتانەدا دەبێت کە پاڵپشتی لە سعوودیە دەکەن.