Betül Yürük,1 23
27 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2019
نیویۆرك – AA
له راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له سووریا قوتابخانه‌كانی وه‌ك كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كارهێناوه و زۆرترین منداڵی شه‌ڕكه‌ریش له ناو ئه‌و رێكخراوهدان.
له راپۆرتی سكرتاریه‌تی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له‌باره‌ی "منداڵان و پێكدادانه چه‌كدارییه‌كان" بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌رنج بۆ ئه‌وه راكێشراوه له ٢٠ وڵات كه جه‌نگ و پێكدادانی چه‌كدارییان تیادایه له ٢٠١٨ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان و ده‌وڵه‌تانه‌وه ژماره‌یه‌ك پێشێلكاری به‌رامبه‌ر منداڵان، توندوتیژی و ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر منداڵان و هێرش كراوه‌ته سه‌ر قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له ٢٤ هه‌زار رووداوی پێشێلكاری و توندوتیژی به‌رامبه‌ر منداڵان له ٢٠ وڵات تۆمار كردووه.
به‌رزترین رێژه‌ی مردن و برینداربوونی منداڵان له ئه‌فغانستان بووه كه سێ هه‌زار و ٦٢ منداڵ بوون و به دوای ئه‌ویشدا و له ریزبه‌ندی دووه‌مدا سووریا دێت كه به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كان و بۆردومان به بۆمبی به‌رمیلی هه‌زار و ٨٥٤ منداڵ كوژراون و برینداربوون.
به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان هێرش كراوه‌ته سه‌ر زیاتر له ٢٠ قوتابخانه و نه‌خۆشخانه له وڵاتان.
٢٢٥ هێرش كراوه‌ته سه‌ر قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كانی سووریا كه زۆربه‌یان له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانییه‌وه ئه‌نجام دراون. رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه-ش هێرشی كردۆته سه‌ر دوو قوتابخانه.
هه‌روه‌ها داعش و گرووپه چه‌كداره‌كانی دیكه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش‌یش چه‌ند قوتابخانه ونهخۆشخانهیهكیان كردۆته ئامانج.
- یه‌په‌گه/په‌كه‌كه قوتابخانه‌كانی وه‌ك كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كارهێناوه
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه كاره سه‌ربازییه‌كانی له ٢٤ قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌دا ئه‌نجام داوه ١٤ قوتابخانه‌ی وه‌ك كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كارهێناوه.
ساڵی رابردوو زۆرترین منداڵی شه‌ڕكه‌ر له‌لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه له‌ژێر ناوی هه‌سه‌ده‌دا به‌كارهێنراوه و ئاماژه به‌وه دراوه، له‌كۆی 806 منداڵی شه‌ڕكه‌ر، 313یان له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه به‌كارهێنراوه.
له‌كاتێكدا رێژه‌ی سه‌دا 40ی منداڵه شه‌ڕكه‌ره‌كانی نێو هه‌سه‌ده كچانن، 20یان ته‌مه‌نیان له‌خوار 15 ساڵه‌وه‌یه و 119 كچیش به‌شێوه‌یه‌كی چالاك له‌شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا به‌شدارن.
هاوكات هه‌یئه تهحریحر شام كه سه‌ربه به‌ره‌ی نوسره‌یه، 187 منداڵ و سوپای سووریای ئازاد 170 منداڵی وه‌ك شه‌ڕكه‌ر به‌كارهێناوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له یه‌مه‌ن به‌هۆی پێكدادانه‌كانه‌وه له یه‌مه‌ن، هه‌زار و 689 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه یان برینداربوون.
له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا له یه‌مه‌ن 729 منداڵ به‌هۆی هێرشه‌كانی سعوودیه‌وه یان گیانیان له‌ده‌ستداوه یان كه‌مئه‌ندام بوون.
حوسییه‌كانیش به به‌رپرسیار له گیان له‌ده‌ستدانی 398 منداڵ دانراون.
وڵاتی سۆماڵیش به دوو هه‌زار و 300 منداڵی شه‌ڕكه‌ر له‌ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه منداڵان له‌جه‌نگدا به‌كارده‌هێن و نیجێریا به هه‌زار و 947 منداڵ له‌ڕیزبه‌ندی دووه‌مدا دێت.
له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا هه‌زار و 248 منداڵی ته‌مه‌ن خوار 5 ساڵ كه هاووڵاتیی 45 وڵاتی جیاجیان، له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعشه‌وه گوازرانه‌وه بۆ كه‌مپێك له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا.
له عێراقیش 902 منداڵ به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه به‌ده‌ستبه‌سه‌ری هێڵراونه‌ته‌وه.
له فه‌ڵه‌ستین له ساڵی 2014ه‌وه زۆرترین گیان له‌ده‌ستدانی منداڵان له ساڵی رابردوودا تۆماركرا كه 59 منداڵ له‌ئه‌نجامی گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستیندا گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو هه‌زار و 756 منداڵیش برینداربوون.
هاوكات له ئیسرائیل شه‌ش منداڵ برینداربوون.