Emre Gürkan Abay
17 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2021
مۆسکۆ- AA
دەزگای هەواڵگری رووسیا، دەستبەسەرکرانی کۆنسوڵی ئۆکراینا لە شاری سان پێترێسبۆرگ-ی راگەیاند.
دەزگاکە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە کۆنسوڵ، ئالێکساندەر سۆسۆنیوک لەڕێگەی هاووڵاتییەکی رووسەوە کۆمەڵێک زانیاری نهێنی تایبەت بە ئاسایشی رووسیا-ی دەست خستووە و لە کاتی وەرگرتنی زانیارییەکاندا دەستگیر کراوە.
دەزگای هەواڵگری، لە راگەیەندراوەکەیدا نووسیویەتی: "ئەم جۆرە کارانە لەگەڵ پێگەی کارمەندە دیپلۆماسییەکاندا ناگونجێن و هەڵوێستێکی دوژمنکارانەی ئاشکران بەرامبەر رووسیا".