دۆناڵد ترەمپ: "دەبێت زۆھران مامدانی لەگەڵ مندا باش بێت"
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ داوای لە سەرۆک شارەوانیی ھەڵبژێردراوی شاری نیویۆرک، زۆرھران مامدانی کرد کە بە باشی لەگەڵیدا مامەڵە بکات.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ داوای لە سەرۆک شارەوانیی ھەڵبژێردراوی شاری نیویۆرک، زۆرھران مامدانی کرد کە بە باشی لەگەڵیدا مامەڵە بکات و ڕایگەیاند کە زۆھران مامدانی سەرەتایەکی خراپی ھەبوو.
دۆنالد ترەمپ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی "FOX NEWS" گوتی: "دەبێت زۆھران مامدانی لەگەڵم باش بێت، چونکە من ئەو کەسەم کە دەبێت ڕازی بم بە زۆرێک لەو بابەتانەی کە ئاراستەی دەکرێن، جگە لەوەش زۆھران مامدانی دەستپێکردنەکەی خراپ بوو".
گوتیشی: "دەبێت زۆھران مامدانی ڕێز لە واشنتۆن بگرێت، چونکە ئەگەر ڕێزی لێ نەگیرێت ھیچ شانسی سەرکەوتنی نابێت و من دەمەوێت سەرۆک شارەوانیی نوێی شاری نیویۆرگ سەرکەوتوو بێت، چونکە من نیویۆرکم خۆشدەوێت".
زۆھران مامدانی تەمەن ٣٤ ساڵ کە کەسێکی موسڵمانە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانیی نیویۆرک سەرکەوتنی بەدەستھێنا و بووە یەکەم موسڵمان کە ببێت بە سەرۆک شارەوانیی گەورەترین شاری ئەمریکا.
