Damla Delialioğlu,Yılmaz Öztürk
11 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2026
ئەنقەرە ــ AA
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕاپۆرتێکی لەبارەی دۆسیەکانی جێفری ئیپستین کە تاوانبارە بە بەڕێوەبردنی تۆڕێکی لەشفرشی بڵاوکردەوە و تیایدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ خۆشحاڵ بووە، بەوەی لە ساڵی ٢٠٠٦دا، جێفری ئیپستین لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا، سەرۆکی پێشووی پۆلیسی ویلایەتی فلۆریدا، مایکڵ ڕایتەر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، بە دۆناڵد ترەمپی گوتووە: "ھەمووان لە ھەڵسوکەوت و ڕەفتاری ئابڕووبەری ئیپستین ئاگادارن".
باسی لەوەشکردووە کە لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بە دەستگیرکردنی جێفری ئیپستین لە ساڵی ٢٠٠٦ و بە مایکڵ ڕایتەری گوتووە: "سوپاس بۆ خوا کە جێفری ئیپستین-ت دەستگیرکردووە، چونکە ھەمووان دەزانن ئەو چی کارێک دەکات"، وەک ئاماژەیەک بۆ جێفری ئیپستین بۆ بەڕێوەبردنی تۆڕێکی لەشفرۆشی.
جێفری ئیپستین لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن پۆلیسی ويلایەتی فلۆریدا دەستگیرکرا و دواتر لە ٢٠١٩دا لە کاتی دادگاییکردنی بە تۆمەتی دروستکردنی تۆڕێکی لەشفرۆشی کە کچانی تەمەن خوار ١٨ ساڵی کردووەتە ئامانج، تەرمەکەی لە زینداندا دۆزرایەوە.