Ruslan Rehimov
11 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2022
باكو-AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان بڵاوی كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕانگێزییه‌ی كه سوپای ئه‌رمینیا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كهلهبجهر پێی هه‌ستاوه، دۆخی سه‌ر سنوور گرژی تێكه‌وتووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، سوپای ئازه‌ربایجان به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له هێرشه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، رێكاری گرتووه‌ته به‌ر.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه سوپای وڵاته‌كه‌یان تۆپ یان هاوه‌ن به‌كارناهێنن و دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵی سهربازهكانیاندایه.
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "به توندی سه‌ركۆنه‌ی به‌رده‌وامیی هه‌ڵنانه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌رمینیا ده‌كه‌ین".
جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه به‌رپرسیارێتی ته‌واوه‌تی گرژییه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سه‌رباز و سیاسییه‌كانی ئه‌رمینیا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی سه‌ربازانی سوپای ئه‌رمینیا سه‌ربازێكی ئازه‌ربایجان گیانی له‌ده‌ستدابوو.