Kasım İleri
14 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2018
واشنتۆن- AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا (پنتاگۆن) دوای ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌و 250 ملیۆن دۆلاره‌ی بۆ ئاسایشی سنوور له سووریا دابینکراوه ئاماژه‌ی به‌وه‌کردبوو که ئه‌وله‌وییه‌تی خه‌رجکردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ سنووری عێراق-سووریا، دواتر سنووره‌کانی لوبنان و ئوردن ده‌بێت، جارێکی دیکه راستکردنه‌وه‌ی له لێدوانه‌که‌یدا کرد و رایگه‌یاند ''ئه‌و پاره‌یه به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایش له‌سه‌ر سنووری ئه‌و وڵاتانه‌ی که نزیکن له ناوچه‌کانی شه‌ڕ و پێکدادان، له‌نێو ئه‌وانه‌شدا لوبنان و سووریا خه‌رج ده‌کرێت''.
دوای ماوه‌یه‌کی که‌م له لێدوانه‌که‌ی گوته‌بێژی پنتاگۆن، رائید ئادریان رانکین گاڵۆوه‌ی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و 250 ملیۆن دۆلاره‌ی له پرۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی دارایی 2019دا بۆ ئاسایشی سنووره‌کان له سووریا داواکراوه بۆ سنووری نێوان عێراق- سووریایه، ناوبراو په‌یوه‌ندیی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه کرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ده‌یه‌وێت راستکردنه‌وه‌یه‌ک له لێدوانه‌که‌یدا بکات و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ حکوومه‌ته‌کانی هه‌ریه‌ک له لوبنان و ئوردن وه‌ک پشتیوانییه‌ک له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایشی سه‌ر سنووره‌کانیان، دابینده‌کرێت.
ئادریان رانکین گاڵۆوه‌ی رایگه‌یاند ''وه‌ڵامه‌که‌م به‌هه‌ڵه به‌و مانایه ده‌هات که 250 ملیۆن دۆلاره‌که بۆ هاوبه‌شه‌کانی که ئه‌مریکا له سووریا پشتیوانی‌یان ده‌کات، داواکراوه. له بنه‌ڕه‌تدا 250 ملیۆن دۆلاره‌که، بۆ حکوومه‌ته‌کانی هه‌ریه‌ک له لوبنان و ئوردن وه‌ک پشتیوانییه‌ک له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایشی سه‌ر سنووره‌کانیان، داواده‌کرێت''.
گاڵۆوه‌ی دوای ماوه‌یه‌کی کورتی دیکه ئه‌م جاره روونکردنه‌وه‌یه‌کی فراوانی بڵاوکرده‌وه که بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و میدیاکارانه‌ی له‌نێو ئیمه‌یڵی پنتاگۆندا تۆمارکراون، نێردرا.
له روونکردنه‌وه‌که‌یدا گوته‌بێژه‌که‌ی پنتاگۆن سه‌باره‌ت به 250 ملیۆن دۆلاره‌که رایگه‌یاند ''ئه‌م پاره‌یه به مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایش له‌سه‌ر سنووری ئه‌و وڵاتانه‌ی که نزیکن له ناوچه‌کانی شه‌ڕ و پێکدادان، له‌نێو ئه‌وانه‌شدا لوبنان و سووریا خه‌رج ده‌کرێت''.
هه‌روه‌ها له روونکردنه‌وه‌که‌یدا هاتووه ''پاره‌ی ئاسایشی سنوور، بۆ مه‌شقپێکردن و پڕچه‌ککردنی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سووریا به ئۆپۆزسیۆنی سووریاشه‌وه که له پشکنینه‌کان ده‌رچوون، به‌کارناهێنرێت''.