Ferdi Türkten
22 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2022
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگری میت، لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەریەکە لە رۆبن عەبدولقادر محەمەد و رانیا حەنانی لە چالاکی خست کە بەناو بەرپرسی باڵای پەکەکە/یەپەگە بوون و لە شاری کۆبانێ چالاکییان هەبووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، دەزگای هەواڵگری میت لە ٢٠ی شوباتدا لە شاری کۆبانێ، ئۆپەراسیۆنی بۆسەر دوو تیرۆريست ئەنجامداوە کە رێکخەری پەلامارەکانی سەر سنووری نێوان سووریا- تورکیا بوون و فەرمانیشیان کردوە بە ئەنجامدانی چەندین هێرش بۆسەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەریەکە لە بەناو هاوسەرۆکی کۆمیتەی بەرگری کۆبانێی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە، رۆبن عەبدولقادر محەمەد کە ناوی خوازراوی "رۆناهی کۆبانی"ی هەبووە لەگەڵ ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبردنی یەپەژە لە کۆبانێ، رانیا حەنان کە ناوی خوازراوی "دیلار حەلەب"ی هەبووە، لە چالاکی خراون.