Emel Gözellik
21 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2020
بۆینس ئایرس/ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١٥٧ كه‌سی دیکە له هیندستان، ٣٦٣ كه‌سی دیکە له به‌ڕازیل و ٢٣٥ كه‌سی دیکە له مه‌كسیك بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، به گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زار و ١٥٧ كه‌سی دیکە، كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٨٧ هه‌زار و ٩٠٩ كه‌س؛ هه‌روه‌ها ٨٦ هه‌زار و ٩٦١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، پێنج ملیۆن و ٤٨٧ هه‌زار و ٥٨٠ كه‌س.
تا ئێستا له هیندستان پێنج ملیۆن و ٣٩٦ هه‌زار و ٣٩٩ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی دووه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.
- به‌ڕازیل
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل رایگه‌یاند، به گیانله‌ده‌ستدانی ٣٦٣ كه‌سی دیكه كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٣٦ هه‌زار و ٨٩٥ كه‌س؛ هه‌روه‌ها ١٦ هه‌زار و ٣٨٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٥٤٤ هه‌زار و ٦٢٩ كه‌س.
هه‌روه‌ها له ته‌واوی به‌ڕازیل سێ ملیۆن و ٨٥١ هه‌زار و ٢٢٧ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانانی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا و له رووی زۆریی ژماره‌ی تووشبووانه‌وه به دوای ئه‌مریكا و هیندستان له ریزی سێیه‌مە و له تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌و په‌تایه‌وه به دوای ئه‌مریكادا له ریزی دووه‌مدا دێت.
- مه‌كسیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٣٥ كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٧٣ هه‌زار و ٤٩٣ كه‌س.
هاوكات سێ هه‌زار و ٥٤٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٦٩٧ هه‌زار و ٦٦٣ حاڵه‌ت؛ هه‌روه‌ها تا ئه‌مڕۆ، ٤٩٩ هه‌زار و ٣٠٢ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
له مه‌كسیك یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا و یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاری رابردوودا. بۆ یه‌كه‌مجاریش له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.