Fatma Esma Arslan
28 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2021
داکار - AA
لە نیجەر بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ، لافاو دروستبوو کە بەهۆیەوە ٢٨ کەس گیانیان لەدەست دا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستاستی نیجەر، دوایین ئاماری سەبارەت بەو لافاوە بڵاوکردەوە کە وڵاتەکەی گرتووەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لەو لافاوەی کە لە ئاکامی بارانبارینی بەخوڕ دروست بووە لە مانگی حوزەیرانەوە تا ٢٦ی تەمووز، هەزار و ١٢٩ خانوو ژێرئاو کەوتوون.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ١٤ هەزار و ١٣٤ کەس کەوتوونەتە بەر کاریگەری لافاوەکە و ١٦ کەس کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی رووخاوی بیناکانەوە و گیانیان لەدەستداوە، ١٢ کەسیش خنکاون.
لە وڵاتی نیجەر لە مانگی حوزەیرانەوە تا ئەیلوول، بارانی وەرزی دەبارێت و لەم ساڵانەی دواییدا ناو بە ناو رووبەڕووی لافاو بووەتەوە.
لە ئاکامی ئەو کارەساتی لافاوەی ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا روویدا، ٣٥٠ هەزار کەس کەوتنە بەر کاریگەری لافاوەکە و ٧٠ کەسیش گیانیان لەدەست دا.