Selen Temizer,Muhammet Ali Kemal
23 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2017
ئەنقەرە- AA
رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەنجامدانی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هۆڵی ئارێنا لە شاری مانچستەر ناوەڕاستی بەریتانیا، لەئەستۆ گرت.
لە ئەژمارێکی سەربە رێکخراوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بانگەشەی ئەوە کراوە ''ئەو کەسەی کردەکەی ئەنجامداوە، زیاتر لە بۆمبێکی بەکارهێناوە''.
لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستییەکەدا کە کرایە سەر هۆڵی ئارێنا بۆ کۆنسێرتەکان، ٢٢ کەس کە ژمارەیەکیان منداڵن، گیانیان لەدەستدا و ٥٩ کەسی دیکەش برینداربوون.
پێشتر پۆلیس بڵاویکردبوویەوە کە ئەنجامدەری هێرشەکە لە میانی ئەنجامدانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەدا کوژراوە.