Haydar Karaalp
16 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2021
بەغدا - AA
ھەزاران کەس لە لایەنگرانی رێبەری رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق گردبوونەوە و ھێرشەکانی ئیسرائیل-یان بۆسەر فەڵەستین پرۆتێستۆ کرد.
رۆژی ھەینی ١٥ی ئایاری ٢٠٢١، خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا کۆبوونەوە و دروشمەکانی وەک "نەخێر بۆ ئیسرائیل، "ئەمریکا و ئیسرائیل دەڕوخێن، فەڵەستین دەمێنێتەوە"، "قودس پایتەختی گشت ئاینەکان" و " نا بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان"-یان، بەرزکردەوە و بەم ھۆیەوەش ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل و ئەمریکا نیشاندا.
خۆپیشاندەران ئاڵای عێراق و فەڵەستینیان بەرزکردەوە و ھەردوو ئاڵای ئیسرائیل و ئەمریکاشیان لەسەر شەقام راخست و دواتریش ئاڵای ئەو دوو وڵاتەیان (ئیسرائیل و ئەمریکا) سوتاند.
رێوشوێنی ئەمنی توند لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکەی بەغدا گیرایەبەر.
لەوەو پێش رێبەری رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لە توێتێکدا بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوەی جەماوەریی بەمەبەستی پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین کردبوو.