Abdullah Shukur
18 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2017
فرانکفورت
بە بۆنەی جەژنی نەورۆز لایەنگرانی پەکەکە لە شاری فرانکفورت مۆڵەتی خۆپیشاندانیان وەرگرت و وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلانیان ھەڵگرت کە ١٠ رۆژ پێش ئێستا لەلایەن حکوومەتی ئەڵمانیا قەدەغە کرابوو.
پۆلیسی فرانکفورت لەمبارەیەوە رایگەیاند کە ئەمڕۆ لە دوو شوێنی جیاوازی ئەو شارە بە بۆنەی نەورۆز مۆڵەت وەرگیراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە دروشمەکانی "نەورۆز"، "ئازادی بۆ ئۆجەلان" و سەربەخۆیی بۆ کوردستان" وەک سەردێرەکانی ئەو ئاھەنگێرانە لەلایەن بەشداربووانەوە دانراوە.
ھاوکات رێگری کردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی تورکیا و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی جەماوەری، بەڵام بێ دەنگبوونی حکوومەتی ئەڵمانیا لەمەڕ کۆبوونەوەی لایەنگرانی پەکەکە وەک دووروویی ناوبرا.
لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە چەند خاڵێکی ئەو شارە کۆبوونەوە و رێپێوانیان ئەنجامدا. بەشداربووان بە ھەڵگرتنی وێنەی ئۆجەلان و ئاڵای پەکەکە ھوتافیان لە دژی تورکیا گوتەوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە پۆلیسی فرانکفورت بڵاویکردووەتەوە، نزیکەی نۆ ھەزار کەس بەشداریان لەو خۆپیشاندانە کردووە و بەھۆی دۆخی ئەمنیشەوە بەشێکی شەقامەکان داخراون.