Sibel Morrow
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە- AA
دوێنێ لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بۆ ٣٩ دۆلار و ٣١ سەنت دابەزی و رۆژەکەی بە ٣٩ دۆلار و ٧٨ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٠٧ی بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەڕێژەی سەدا ٠،٢٧ دابەزی و بە ٣٩ هەزار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٣٦ دۆلار و ٦٥ سەنت فرۆشرا.
زیادبوونی نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان لە زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەیە.
هەروەها بڕیارەکەی کۆمپانیای نەوتی سعوودی (ئارامکۆ) بۆ کەمکردنەوەی فرۆشی نەوت بە کۆمپانیاکانی ئاسیا و ئەمریکا ترسی وەبەرهێنەرانی زیاتر کرد.
لە لایەکی دیکەیشەوە دووبارە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە بیانییەکان هۆکارێکی دیکەیە بۆ دابەزینی نرخی نەوت.