Bayram Altuğ,Muhammet Ali Kemal
28 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2018
جنێڤ - AA
شاندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یه‌مه‌ن كه به رابه‌رایه‌تی نەتەوە یەکگرتووەکان پێكهێنراوه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد له یه‌مه‌ن كه شه‌ڕی ناوخۆ له ئارادایه راستییگەلێکی لۆجیکی لەبەردەستدایە سەبارەت بەوەی ژمارەیەک كه‌سایه‌تی له حكوومه‌تی یه‌مه‌ن و هاوپهیمانیییەتی عەرەبی بە رابەرایەتی سعوودیە تاوانی جەنگیان لەو ولاته ئەنجامداوە.
كۆمیسه‌ری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زه‌ید ره‌عد ئه‌لحوسه‌ین راپۆرتی ئه‌و شانده سێ كه‌سیه‌ی بڵاوكرده‌وه كه مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو پێكهێنرا بۆ به‌دواداچوونی پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له یه‌مه‌ن.
له راپۆرتی ئه‌و شانده‌دا كه پێكهاتووه له پسپۆڕانی ناسراوی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه هێرشی ئاسمانیی هێزه‌كانی هاوپهیمانیییەتی به رابه‌رایه‌تی سعوودیه راسته‌وخۆ بووه‌ته هۆی کوژرانی کەسانی مەدەنی و تیایدا باس له‌وه كراوه كه له‌و هێرشه ئاسمانیانه‌دا ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون، بازاڕ، پرسه، ئاهه‌نگ، گرتووخانه، به‌له‌می مەدەنی و ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان كراونه‌ته ئامانج.
له راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته ژمارەیەک كه‌سی ناو حكوومه‌تی یه‌مه‌ن و هه‌ندێ له ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سعوودیه و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له هاوپهیمانیییەتی عەرەبی به تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی دادگایی بكرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی راستییگەلێکی لۆجیکی لەبەردەستدایە كه ئه‌و كه‌سانه بنه‌ماكانی "جیاكاری"، "رێژه‌یی" و "رێوشوێن"یان پێشێلكردووه و له یه‌مه‌ن تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه.
به‌پێی ئاماری دامه‌زراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له مانگی ئاداری 2015ه‌وه تا 23ی ئابی 2018 له جه‌نگی ناوخۆی یه‌مه‌ندا، شه‌ش هه‌زار و 660 مەدەنی کوژراون و 10 هه‌زار و 563 كه‌س برینداربوون. ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كرێت که ره‌نگه ژماره‌ی راسته‌قینه له‌وه زیاتر بێت.