Ahmet Dursun
23 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2022
ئەنقەرە – AA
"جەنەراڵ" لە سوپای پاسدارانی ئێران، ئەبولفەزل عەلیجانی لە سووریا گیانی لەدەست دا.
تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، فەرماندەی ئێرانی، ئەبولفەزل عەلیجانی کە لە سووریا وەک "راوێژکاری سەربازیی" ئەرکدار بوو دوێنێ لە سووریا گیانی لەدەست دا.
لە هەواڵەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی ئەو فەرماندە ئێرانییە مامۆستا بووە لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆجیای حەزرەتی ئەمیرولموئمنین سەربە هێزە وشکانییەکانی سوپای پاسداران، بەڵام ئاماژە بە هۆکاری مردنەکەی نەدراوە.
هەرچەند ئاماژە بە پلەی سەربازی ناوبراو لە هەواڵەکەدا نەدراوە، بەڵام بەپێی ئەو دیمەنانەی لە میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاو کراونەتەوە دەبیندرێت کە پلەکەی جەنەراڵ بووە.
ئێران ئەندامانی سوپای پاسداران لە سووریا وەک "راوێژکاری سەربازیی" لەقەڵەم دەدات.