Ahmet Dursun
08 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه كه له وه‌ڵامی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران‌دا بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌مریكا وه‌ڵامی هه‌بێت، ئه‌وه زۆر توندتر رووڕوویان ده‌بنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه سوپای پاسداران ئاراسته‌ی رای گشتی كردووه، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، به ده‌یان مووشه‌كیان ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار كردووه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكی تێدایه.
سوپای پاسداران راشیگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا وه‌ڵامی هه‌بێت، ئه‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێمه زۆر توندتر ده‌بێت.
سوپای پاسداران له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هۆشداری داوه‌ته ئه‌و وڵات و شوێنانه كه بنكه ئه‌مریكییه‌كانی لێیه و جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی دووژمنكارانه و هێرشبه‌رانه، ده‌كرێنه ئامانج و هاوشێوه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و زایۆنیزم مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، سوپای پاسداران داوایكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا زیانی زیاتر نه‌بینن، ئه‌وه ده‌بێ پاشه‌كشه به هێزه‌كانیان بكردرێت بۆ وڵاتی خۆیان.