Çiğdem Münibe Alyanak,Şebnem Coşkun
08 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ / ریزە - AA
گرووپی توێژینەوەی پلاستۆن، کە لەلایەن مامۆستای بەشی زانستە سەرەکییەکانی بەرھەمە ئاوییەکان لە فاکەڵتیی بەرھەمە ئاوییەکان لە زانکۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان، پ.ی.د. ئولگەن ئایتانەوە، لە ساڵی ٢٠١٣ دروستکراوە و سەرجەم ئەندامەکانی لە ژنان پێکھاتوون، بەشێوەیەکی گشتگیر مامەڵە لەگەڵ پیسبوونی پلاستیکی و کاریگەرییەکانی لەسەر دەریاکانی تورکیا، دەکات.
گرووپی توێژینەوەکە، لە سێ خوێندکاری دکتۆرا و خوێندکارێکی ماستەر کە ئولگەن ئایتان خۆی سەرپەرشتیارییان دەکات، لە رێگەی ئەو پرۆژانەی کە لەلایەن دامەزراوەی توێژینەوەی زانستیی و تەکنەلۆجیای تورکیا (TÜBİTAK)وە پاڵپشتیدەکرێت، پرۆژەکانی وەزارەتی ژینگە و شارسازی و وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستان و توێژینەوەی دەرچوونی خوێندکارانی خوێندنی باڵاوە کاردەکەن بۆ گەیشتن بە زانیارییەکی زانستی سەبارەت بە قەبارەی میکرۆپلاستیک، پێکھاتەکانی، سەرچاوەکانی، کاریگەرییەکان و چارەنووسیان لە ناو دەریاکانی تورکیا.
گرووپی توێژینەوەی پلاستۆن، شوێنێکی تاقیکردنەوەی کاتییان بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەریی پلاستیک لەسەر گیانەوەرەکانی سەرەوەی ئاو و ژێرەوەی ئاوی دەریای رەش درووستکردووە. کارەکە لەسەر ئەو بەرھەمانەی کە رۆژانە زۆر بەکاردەھێندرێت وەکو ئەو پلاستیکانەی کە بۆ یەک جار بەکاردەھێندرێت و ئەو پێداويستييانەى کە لەگەڵ پەتای کۆرۆناوە بەکارھێنانی زۆربووە وەکو دەمامک، دەسکێش و بەرھەمەکانی پاراستنی کەسی دەکرێت و بە دوای چیرۆکی ئەو پلاستیکانە دەگەڕێت لەناو دەریاکان.
مانگانە پشکنین بۆ نموونەی سەرجەم ئەو گرووپە زیندووانە دەکرێت، لە بەکتریاوە بۆ بێ بڕبڕەکان کە لەسەر ئەو پلاستیکانە دەژین و ھەڵسەنگاندن بۆ رۆلی ئەو گیانەوەرانە دەکرێت لە شیکردنەوەی پلاستیکەکان و پەیوەندی بە پیسبوونەکان و کاریگەریی فاکتەرە ژینگەییەکان لەسەریان.