جێف فلەيكى بۆ بوونه باڵيۆزى ئەمريكا لە ئەنقەرە بهربژێر كراوه
Washington DC
واشنتۆن - AA
ئەوە راگەیەندرا کە سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، سیناتۆری کۆماریی پێشوی ئاریزۆنا، جێف فلەیک-ی وەکو کاندید بۆ بوونه باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەر پێشكهش كردووه.
جێف فلەیک ھەواڵی کاندیدبوونى لە رێگەی ھەژماری خۆی لە Mediumوە بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "بە لەبەرچاوگرتنى گرنگیی ئەو پەیوەندییە ستراتیجییەی کە ماوەیەکی درێژە ئەمریکا لەگەڵ ھاوپەیمانمان لە ناتۆ، کۆماری تورکیا ھەیەتی، شانازی بەو متمانەیەوە دەکەم کە سەرۆک بایدن بە کانیدیدکردنم بۆ بوون بە باڵیۆزی تورکیا پێی داوم".
فلەیک، جەختی لەوە کردەوە کە باڵیۆزی ئەرکێکی گرنگە لە کاتێکی گرنگدا بۆ ھەردوو وڵاتەكە و گوتی لەگەڵ چێریلی ھاوسەریدا "بە پەرۆشهوه چاوەڕێى ناسینی کەسە بێ وێنەکانی تورکیا دەکەن".
جێف فلەیک، راشیگهیاندووه:
"ئەگەر لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە پەسەندکرام، خۆشحاڵ دەبم بە چوونە ناو تیمێکی بەھێز، شارەزا و لێھاتوو کە لە دەرەوەی وڵات نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەن. وەکو یەکێک کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران و لە ئەنجوومەنی پیرانیش ئەرکم بەجێ گەیاندووە، لە رۆڵی سیاسەتی دەرەوەی کۆنگرێس تێدەگەم و ستایشی دەکەم".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن