Büşra Selvi
06 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
لە سەرانسەری جیھاندا، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ١٨٥ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى تووشبووان بە په‌تاكه له جیهاندا، گه‌یشتووه‌ته ١٨٥ ملیۆن و ١٣ هەزار و ٦٤٢ کەس.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبووانی پهتاکەی لە جیهاندا تۆمارکردووە كه تا ئێستا ٣٤ ملیۆن و ٥٩٨ هه‌زار و ٣٦١ حاڵه‌تی تۆمارکردووە.
هەروەها چوار ملیۆن و دوو هه‌زار و ٦٧٧ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٦٩ ملیۆن و ٣٦٦ هەزار و ٧٢٧ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و هێشتا ١١ ملیۆن و ٦٤٤ هەزار و ٢٣٨ تووشبوو چارەسەر وەردەگرن.