İdris Sülün
06 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
دووكه‌ڵی چیای گڕكانی تال له دوورگه‌ی لوزۆن باشووری فلیپین تا دوو كیلۆمه‌تر ٥٠٠ مەتر بەئاسماندا به‌رزبووەتەوە.
ماڵپه‌ڕی Coconuts بڵاوی كرده‌وه له كاتێكدا تال كه یه‌كێكه له بچووكترین چیا گڕكانییه‌كانی جیهان، بەڵام ئاستی هۆشداری له پلەی سێیەمدا ماوه‌تەوە و چاودێران گرته‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی دووكه‌ڵ و ته‌پوتۆزی چیا گڕكانییهكهیان بۆ ئاسمان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌نیستیتۆی زانستی گڕكان و بوومه‌له‌رزه‌ناسی فلیپین له بولته‌نی خۆی بڵاوی كرده‌وه كه كه به‌هۆی گازی ئه‌م چیا گڕكانییه چالاكه‌وه، ستوونێکی دووكه‌ڵ و تەپوتۆز بە بەرزایی دوو كیلۆمه‌تر ٥٠٠ مەتر بە ئاسماندا بەرزبووەتەوە.
ناوچه‌كه به‌ڕووی ماسیگراندا داخراوه و هۆشداری دراوه له‌وه‌ی كه خه‌ڵك له ده‌ریاچه‌ی تال دوور بكه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانیش بۆ دوور له گڕكانه چالاكه‌كه ئاراسته ده‌كرێن.