Emre Aytekin
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە- AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، دوای تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبوونه‌ته‌وه، ٢٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ئه‌و زانياريیانهى له ماڵپەرى "Worldometer" كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ٢٠ ملیۆن و ١٢٠ هه‌زار و ٣٦٢ كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا سه‌ربكه‌ون.
ریزبه‌ندی پێنج وڵاتی یه‌كه‌می جیهان كه زۆرترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌یان تیایاندا تۆماركراوه:
''ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا (سێ ملیۆن و ٨٤٦ هه‌زار و ٦٥٩)، هیندستان (سێ ملیۆن و ٤٧١ هه‌زار و ٧٨٣)، به‌ڕازیل (سێ ملیۆن و ٤٥٣ هه‌زار و ٣٣٦)، رووسیا (٨٦٢ هه‌زار و ٣٧٣)، کۆماری باشووری ئەفریقا (٥٦٩ هەزار و ٩٣٥)، کۆلۆمبیا (٥٥٢ هەزار و ٨٨٥) وپێرو (٥٣٦ هەزار و ٩٥٩).
هەروەها لە تورکیا ٢٥٤ هەزار و ١٨٨ کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له چین سه‌ری هه‌ڵدا و بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە، زیاتر لە ٢٨ ملیۆن کەس تووشی بوون و زیاتر لە ٩٠٠ هەزار کەسیش بە هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.