Gamze Türkoğlu Oğuz
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) چاكبوونه‌ته‌وه، ١٨ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه زانیاریی سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه، له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ١٨ ملیۆن و ١٤ هه‌زار و ٦٣٤ كه‌س دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونه‌ته‌وه.
ریزبه‌ندیی ئه‌و پێنج وڵاته‌ی كه زۆرترین نه‌خۆش تیایاندا چاكبووه‌ته‌وه، بریتییه له ئه‌مریكا (سێ ملیۆن و ٤٥٨ هه‌زار و ٥٥٩)، به‌ڕازیل (سێ ملیۆن و ٩٧ هه‌زار و ٧٣٤)، هیندستان (دوو ملیۆن و ٨٧٢ هه‌زار و ٧١٤)، رووسیا (٨١٥ هه‌زار و ٧٠٥) و ئه‌فریقای باشوور (٥٤٠ هه‌زار و ٩٢٣).
ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری ووھان لە چین سه‌ریهه‌ڵدا و به جیهاندا بڵاوبوویه‌وه، ٢٥ ملیۆن و ٧١٩ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه و به‌هۆیه‌وه ٨٥٦ هه‌زار و ٢٦٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.