Kasım İleri
03 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2022
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند کە سەربازانی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سووریا سەرکردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی-یان کوشتووە.
جۆ بایدن لە راگەیەندراوێکدا نووسیویەتی "شەوی رابردوو بە فەرمانی ئێمە، هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری رۆژئاوای سووریا، بە ئامانجی پاراستنی گەلی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و گۆڕینی جیهان بۆ شوێنێکی ئارامتر، ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوویان ئەنجام دا و توانیان سەرکردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی لەناوببەن".
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە دواتر روونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.
ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی لە ٣١ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەلایەن بەناو "ئەنجوومەنی شوورای دەوڵەتی ئیسلامیی" بە سەرکردەی نوێی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هەڵبژێردرا دوای ئەوەی سەرکردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەبوبەکر بەغدادی لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەلایەن سوپای ئەمریکا لە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سوریا کوژرا.