Murat Karadağ
25 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2023
واشنتۆن – AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بە فەرمی رایگەیاند، خۆی بەربژێر دەکاتەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ٢٠٢٤ و داوای لە دەنگدەران کرد بۆ "تەواوکردنی ئەو کارانەی دەستی پێ کردوون" کاتی زیاتری پێ بدەن.
جۆ بادین لە پەیامێکی ڤیدیۆیی سێ خولەکیدا کە بەبۆنەی ساڵوەگەڕی خۆ بەربژێرکردنی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ٢٠١٩ بڵاوی کردەوە، گوتی: "ئێستا کاتی مانەوەی بێمەرج نییە، بۆیە دیسانەوە خۆم بەربژێر دەکەمەوە".
بایدن ئاماژەی بەوە دا کە وەک گوتوویەتی لە پێناو رۆحییەتی ئەمریکا لە جەنگێکدایە و ئەم جەنگە هێشتا بەردەوامە، دەڵێت: "پێویستە هەموو کەسێک لە خۆی بپرسێت ئایا بۆ داهاتوو گرنگە پانتایی ئازادییەکانی بەرفراوان بکرێت، یان بەرتەسک بکرێتەوە؟".
جۆ بایدن داوای لە گەلی ئەمریکا کرد، نیگەرانییەکانیان لەبارەی تەمەنی ئەوەوە -تەمەنی ٨١ ساڵە- بەلاوە بنێن و داوای لە دەنگدەران کرد بۆ "تەواوکردنی ئەو کارانەی دەستی پێ کردوون" کاتی زیاتری پێ بدەن و گوتی: "ئازادی و ئازادییەکانی تاکەکەس بنەمای کەسایەتیی ئەمریکییەکانن، هیچ شتێک لەوە گرنگتر و پیرۆزتر نییە. دەمەوێت بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵببژێردرێمەوە".