Adil Essabiti,Enes Canlı,Rewa Mahmood Hasan
27 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2019
تونس - AA
تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پایتەختی تونس ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی کردە ئامانج.
بەپێی گوتەی شایەتحاڵەکان لە ناوەندی شاردا لە یەکتربڕی نێوان شەقامی چارلس دیگۆل و شەقامی حەبیب بورغیبە، تەقینەوەیەکی خۆکوژی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی کردە ئامانج. لە رووداوەکەدا پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات کە گوێی لەدەنگی تەقینەوەکە بووە.
هێرشەکە ١٥٠ مەتر دوور بووە لە باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تونس، هاوکات ئەو شوێنەی کە تەقینەوەکەی لێ ئەنجامدراوە بە دڵی شار ناوزەد دەکرێت.