جيهان, وەرزش

تۆپی پێی.. ڕیال مەدرید بە زەحمەت بۆ قۆناغی چارەکی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا سەرکەوت

لە میانی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League) بۆ تۆپی پێ، یانەی ڕیال مەدرید-ی ئیسپانی لەگەڵ یانەی لایپزیگ- ئەڵمانی بە ئەنجامی (١-١) یەکسانبوون.

Ahmed Hassan  | 07.03.2024 - نوێکردنەوە : 01.04.2024
تۆپی پێی.. ڕیال مەدرید بە زەحمەت بۆ قۆناغی چارەکی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا سەرکەوت

Istanbul

ھەولێر – AA

یانەی ڕیال مەدرید-ی ئیسپانی دوای یەکسانی لەگەڵ یانەی لایپزیگ-ی ئەڵمانی بە ئەنجامی (١-١)، زەحمەت بۆ قۆناغی چارەکی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League) بۆ تۆپی پێ، سەرکەوت.

لە میانی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" میوانداری یانەی لایپزیگ-ی کرد.

یانەی شاھانە لە کاتی یارییەکەدا، ئاستێکی باش و چاوەڕوانکراوی پێشکەش نەکرد، سەرەڕای ئەوەی لە یاریگای خۆی و لە نێو ھاندەرانی یارییەکەدا ئەنجامدرا، دوای ئەوەی یانەی میوان لە زیاتر لە بۆنەیەکدا نزیک بوو لە تۆمارکردنی گۆڵ، بە تایبەت لە گێمی دووەمدا، کاتێک زیاتر لە یەک دەرفەتیان بۆ ڕەخسا، بۆ ئەوەی گۆڵ تۆمار بکەن.

گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی ھات.

لە گێمی دووەمدا، ھێرشبەری ریال مەدرید، ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولەکی ٦٥دا، یەکەم گۆڵی تۆمار کرد، بەڵام لە خولەکی ٦٨دا، یاریزانی یانەی لایپزیگ ویلی ئۆربان، یەکەم گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردووە.

یارییەکەش بە ئەنجامی (١-١) بۆ ھەردوو یانە کۆتایی ھات.

ڕیال مەدرید بەسوود وەرگرتن لە ئەنجامی یاریی گەڕانەوە کە دوو ھەفتە لەمەوبەر لە یاریگای ڕیدبووڵ ئارێنا تایبەت بە یانەی لایپزیگ ئەنجامدرا و تیایدا بە گۆڵێکی بێ وەڵام سەرکەوتنی بەدەستھێنا، توانای بۆ قۆناغی چارەکی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا سەربکەوێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın