جيهان

توێژينەوەيەكى زانستى: "پلەكانى گەرما لە باكوورى جيهانيشدا رووى لە بەرزبوونەوە كردووە"

- توێژينەوەيەكەى زانستى: "بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە شەواندا، ئەوە دەگەێنێت کە لەشمان دەرفەتی ساردبوونەوەی نەماوە".

Seyit Aydoğan  | 26.07.2021 - نوێکردنەوە : 26.07.2021
توێژينەوەيەكى زانستى: "پلەكانى گەرما لە باكوورى جيهانيشدا رووى لە بەرزبوونەوە كردووە"

Canada

تۆرۆنتۆ - AA

ئەو توێژینەوە زانستییانەی لەسەر گەرمبوونی زەویدا کراوە، ئەوە دەردەخات کە پلەکانی گەرما لە شەواندا لە ناوچەکانی باکووریش دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە.

بەپێی ئەو توێژینەوەیەی کە لە گۆڤاری زانستیی لانسێت بڵاوکراوەتەوە، ئەو زیادبوونەى لە پلەکانی گەرما کە لە جیھاندا تاکو ئەمڕۆ لە ناوچە گەرمسێرییەکان تۆمارکراوە، ئیتر بەرەو باکوور دەستی بە بڵاوبوونەوە کردووە.

لەو توێژینەوە زانستییەی کە بە ھاوبەشی ٦٨ زانا لە چەندین وڵاتی جیھانەوە ئەنجامدراوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە "بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە شەواندا، ئەوە دەگەێنێت کە لەشمان دەرفەتی ساردبوونەوەی نەماوە".

توێژینەوەکە، کە لە ئەتڵەسی کەشوھەوای کەنەداشی تێدایە، تێبینی ئەوە کراوە کە پلەکانی گەرما بەرۆژ بەرزبووەتەوە و لە چەند ویلایەتێکی وەکو ئۆنتاریۆ و کویبیک پلەکانی گەرما لە شەودا بەشێوەیەکی خێراتر بەرزبووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın