Gökhan Balcı
24 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2022
ئەدیرنە – AA
٢١٥ کۆچبەری نایاسایی کە هەڵگری رەگەزنامەی ئەفغانستانن و دیپۆرت دەکرێنەوە لە بنکەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەدیرنەوە رەوانەی ئیستانبوڵ کران.
ئەو کۆچبەرە نایاسایییانەی کە لە چەند رێککەوتی جیاوازدا، قۆڵبەست کراون و بەشێوەیەکی کاتی لە بنکەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەدیرنە هێڵدراونەتەوە لە میانی پلانی کاری نیشتمانیی و بەڵگەنامەی ستراتیجیی کۆچی نایاسایی بە گەشتی ئاسمانیی تایبەت دەگەڕێندرێنەوە وڵاتەکانیان.
لەو میانەدا، ٢١٥ کۆچبەری نایاسایی ئەفغانستانی دوای راییکردنی کارەکانیان لە بنکەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەدیرنەوە بە پاس رەوانەی ئیستانبوڵ کران.
ئەو ٢١٥ کۆچبەرە بە گەشتی ئاسمانیی تایبەت دەگەڕێندرێنەوە ئەفغانستان.