Ali İhsan Çam
13 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، پەیامێکی ئیدانەکردنی لە بارەی ئەو هێرشە بڵاوکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ بە مووشەکی بالیستیکی کرایە سەر شاری هەولێر.
لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: ''ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە ئەم بەیانییە بە مووشەکی بالیستیکی کرایە سەر شاری هەولێر. هەرگیز ئەو جۆرە کردانە جێگەی قبوڵ نین بۆ تێکدانی ئاشتیی و سەقامگیریی لە عێراقدا''.
هەروەها لە راگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە، تورکیا لە پاڵ عێراقدا دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.
دەزگای دژی تیرۆری هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردبووەوە کە، شاری هەولێر بە ١٢ مووشەکی بالیستیکی کە لە دەرەوەی عێراق ئاراستەی کرابوو، کرایە ئامانج.