Sümeyye Dilara Dinçer
09 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی نوسەیرات لە کەرتی غەززەی کرد کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان فەڵەستینی سڤیل.
لە ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتدا هاتووە: "سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی نوسەیرات لە کەرتی غەززە دەکەین کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان فەڵەستینی سڤیل".
جەختیش لەوە کراوەتەوە کە، ئەو هێرشە دڕندانەیە، تاوانێکی جەنگی نوێیە کە ئیسرائیل ئەنجامدەرێتی و هاتووە: "بانگەواز ئاراستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، لەسەرووی هەموویانەوە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو ئەو ڕێکخراوانەی کە پارێزەری ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتین دەکەین کە، بۆ بەجێهێنانی ڕێککەوتننامەی ڕێگری لە کۆمەڵکوژی ١٩٤٨، کۆتایی بێنن بەو کۆمەڵکوژیانەی کە ئیسرائیل ئەنجامی دەدات".