Dilara Zengin Okay,Sevgi Ceren Gökkoyun
08 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2024
نیو مەکسیکۆ - AA
تیمی "Galactic 07" کە دووهەمین کەشتیوانی بۆشایی ئاسمانی تورکیا، توڤا جیهانگیر ئاتاسەڤەر یەکێکە لە ئەندامەکانی، دوای ئەوەی ماڵئاواییان لە خێزانەکانیان کرد، لە نێو چەپڵەڕێزاندا بەرەو کەشتی ژێر ئۆربیتاڵ VSS Unity بەڕێکەوت.
کەشتی ژێر ئۆربیتاڵ VSS Unity کە ئاتاسەڤەری تێدابوو، کاتژمێر ٠٩:٤٠ بەکاتی ناوخۆی ئەمریکا (١٨:٤٠ بەکاتی هەولێر) نیشتەوە.
گەشتی کەشتی ژێر ئۆربیتاڵ VSS Unity کە لە ڕێگەی فڕۆکەیەکەوە لە دامەزراوەی سپەیسپۆرتی لە ویلایەتی نیومەکسیکۆی ئەمریکا بەرزبووەوە، یەک کاتژمێر و ١٠ خولەکی خایاند.
کەشتیەکە سەرەتا لە ڕێگەی فڕۆکەکەوە گەیەندرایە بەرزی نزیکەی ٤٥ هەزار پێ، پاشان لە ڕێگەی مووشەکێک کە بە سووتەمەنی تێکەڵاو کار دەکات تا نزیکەی ٩٠ کیلۆمەتر بەرز کرایەوە.
دواتر کەشتیەکە کاتژمێر ٠٩:٤٠ بەکاتی ناوخۆی ئەمریکا (١٨:٤٠ بەکاتی هەولێر) نیشتەوە.
بە نیشتنەوەی کەشتیەکەش، تیمی "Galactic 07" کە پێکهاتبوو لە دوو فڕۆکەوان و چوار کەشتیوانی بۆشایی ئاسمان لە نێویشتیاندا ئاتاسەڤەر، کۆتاییهات بە گەشتی توێژینەوەی ژێر ئۆربیتاڵ.