توركیا له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی لیبیا كشایه‌وه
- جێگری سه‌ركۆماری توركیا فوئاد ئۆكتای رایگه‌یاند، توركیا له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی لیبیا كه له ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كشاوه‌ته‌وه.
Sicilya
پالێرمۆ - AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا فوئاد ئۆكتای رایگه‌یاند، توركیا له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی لیبیا كه له ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كشاوه‌ته‌وه.
ئۆكتای له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌و میوانخانه‌ی له شاری پالێرمۆ كه كۆنفرانسه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت گوتی، "به‌داخه‌وه به‌یانیی ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی یه‌كده‌نگ نه‌بوون. له‌خوله‌كه‌كانی كۆتاییدا هه‌ندێك لایه‌ن ده‌ستێوه‌ردانی تاك لایه‌نه‌یان ئه‌نجامدا. تا هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵبده‌ن به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان زیان به‌قۆناغه‌كه بگه‌یه‌نن، له لیبیا سه‌قامگیری ده‌سته‌به‌رنابێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لیبیا پێویستی به ده‌ستێوه‌ردانی كه‌متر هه‌یه نه‌ك زیاتر و گوتی، "به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی دیكه‌وه، ئێمه كراوه‌ین بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌كته‌ره‌كانی لیبیا و ناوچه‌كه‌دا. له‌م دۆخه سه‌خته‌ی ئێستادا ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌رپرسیارێتییان له‌ئه‌ستۆدایه، ناتوانن هیچ سوودێكیان هه‌بێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و وڵاته".
ئۆكتای رایگه‌یاند كه توركیا ناتوانێت هاوكاربێت له‌م قۆناغه‌دا كه له‌م جۆره كۆبوونه‌وانه‌دا به‌شدار نییه و گوتی، "كۆبوونه‌وه‌ی نافه‌رمیی هه‌ندێك وڵات كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتنیان وه‌ك ئه‌كته‌ره‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئێمه به‌توندی دژی ده‌وه‌ستینه‌وه و دۆخێكی به‌درۆخه‌ره‌وه و زیاناوییه. توركیا به‌نائومێدییه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه به‌جێده‌هێڵێت".