Adham Kako,Levent Tok,Burak Karacaoğlu,Eşref Musa
18 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2018
عه‌فرین/ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد، ناوه‌ندی ناحیه‌ی مەعبەتڵی سەر بە ناوچەی عه‌فرین-یان كۆنترۆڵ كرد.
به پێی زانیاری په‌یامنێرانی مه‌یدانی ئاژانسی ئانادۆڵو، سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد، ناوه‌ندی ناحیه‌ی مەعبەتڵی باكووری خۆرئاوای عه‌فرین-یان كۆنترۆڵ كردووه.
به‌م شێوه‌یه‌ش دوای كۆنترۆڵكردنی ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌فرین له ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر 08:30 خوله‌كدا، ناوه‌ندی دوواین ناحیه كه له‌ژێر ده‌ستی یهپهگهدابوو كۆنترۆڵكرا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر ژمارەیەک گوندی باكووری ناحیه‌ی مه‌عبه‌تڵی، خۆرئاوای ناحیه‌ی جندێرس و خۆرهه‌لاتی ناحیه‌ی شێخ حه‌دید تاودان به‌خۆوه ببینێت.
ناوچه‌ی عه‌فرین، له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كه‌ی له شه‌ش ناحیه پێكدێت كه بریتین له راجۆ، بولبول، شێخ حه‌دید، جندێرس، شه‌ران و مهعتهبڵی.