جيهان, شیکردنەوە

ترەمپ "باری نائاسایی بەپەلە"ی لە ئەمریکا راگەیاند

- سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەھۆی "رووداوەکانی توندوتیژی" لە باشووری سنووری وڵاتەکەی "باری نائاسایی بەپەلە"ی راگەیاند.

Abdullah Shukur  | 16.02.2019 - نوێکردنەوە : 16.02.2019
ترەمپ "باری نائاسایی بەپەلە"ی لە ئەمریکا راگەیاند

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەھۆی "رووداوەکانی توندوتیژی" لە باشووری سنووری وڵاتەکەی "باری نائاسایی بەپەلە"ی راگەیاند.

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی زانیاری لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە و بەیاننامەی سەرۆکایەتی لەبارەی راگەیاندنی باری نائاسایی بەپەلەی واژوو کرد.

ترەمپ لەو بەیاننامەی کە واژووی کردووە تێدا رایگەیاندووە "بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە دەستووری ئەمریکا پێیداوم، بەھۆی دۆخی بەپەلەی سنوورەکانی باشوور، باری بەپەلەی نائاسایی رادەگەیەنم".

لە دوای راگەیاندنی باری نائاسایی لەلایەن ترەمپ، بەرپرسە باڵاکانی پارتی دیموکرات کاردانەوەیان لەبارەی بڕیارەکە نیشاندا.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، نانسی پیلۆسی و سێناتۆری نیویۆرک چاک شومەر راگەیاندراوێکی ھاوبەشیان لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی ھەردوو ناوبراودا ھاتووە: "نیشاندانی قەیرانێک بە شێوەیەکی نایاسایی کە لە بنەڕەتدا بوونی نییە لەلایەن سەرۆک، بە شێوەیەکی جددی بە مانای پێشێڵکردنی دەستوورمان دێت و وڵاتەکەمان نائارامتر دەکات".

ترەمپ ئەمرۆ رایگەیاندبوو: "بە شێوەیەکی ترسناک ماددەی ھۆشبەر دێتە نێو وڵاتەکەمان. بە شێکی زۆری ئەمانە لە باشووری سنوورەکانمان دێن. بۆیە ژمارەیەکی زۆری خەڵکمان لە سنوورەکانی باشوور دەستبەسەر کردووە. باری نائاسایی نیشتمانی پێشتر لەسەر ھۆکاری زۆر سادە راگەیەندرابوو. کەسیش دەنگی بەرز نەکردەوە. ئێمە باس لە داگیرکردنی وڵاتەکەمان دەکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın