بەرگی کهعبەی پیرۆز گۆڕدرا
- لەمساڵدا بەهۆی کۆرۆنا رێورەسمی حەج سنووردار کرا و لە چوارچێوەی رێوڕەسمەکانی تایبەت بە حەج، بەرگی کەعبەی پیرۆز گۆڕدرا.
Makkah
مەککە - AA
لەمساڵدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) رێورەسمی حەج سنووردار کرا و لە چوارچێوەی رێوڕەسمەکانی تایبەت بە حەج، بەرگی کەعبەی پیرۆز گۆڕدرا.
ئاژانسی فەرمی هەواڵیی سعوودیە "SPA" بڵاوی کردەوە، ئەمساڵیش تیمەکانی مزگەوتی نەبەوی و مزگەوتی حەڕام هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، بەرگی کەعبەی پیرۆزیان گۆڕی.
بەرگی کەعبە بە بەکارهێنانی ٦۷۰ کیلۆگرام ئاوریشم، ۱۲۰ کیلۆگرام زێڕ و ۱۰۰ کیلۆگرام زیو بە دەستی ۲۰۰ کرێکار دروستکراوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڕیاری سنووردارکردنی رێوڕەسمی حەجی دا و لەمساڵدا تەنها رێگە بە هاووڵاتییانی سعوودیە دەدرێت بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە تەندروستییەکان فەڕیزەی حەج ئەنجامبدەن، بەمهۆیەشەوە ژمارەی حاجییەکان لە دوو ملیۆن و ٥۰۰ هەزاری ساڵانەوە بۆ ۱۰ هەزار کەمبووەتەوە.