جيهان

بەريتانيا ئەمريكا و ئوستراليا گەيشتنە رێككەوتنێكى ئەمنیی لە دژى چين

Hasan Esen  | 16.09.2021 - نوێکردنەوە : 21.09.2021
بەريتانيا ئەمريكا و ئوستراليا گەيشتنە رێككەوتنێكى ئەمنیی لە دژى چين

Greater London

لەندەن - AA

بەریتانیا، ئەمریکا و ئوسترالیا گەیشتنە رێککەوتنێکی ئەمنیی تایبەت کە بەگوێرەی رێكکەوتنەکە، تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو لە بواری بەرگریدا کە زانیاری تەکنیکیی ئەو ژێردەریایانەی کە بە وزەی ئەتۆمیی کاردەکەن لە خۆدەگرێت، لەنێوان خۆیاندا دابەش دەکەن.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن و سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، سکۆت مۆریسۆن لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا، دەستپێکردنی ھاوبەشییەکی نوێی ئەمنییان بە ناوی "Aukus" کە لە کورتکراوەی ناوی ھەرسێ وڵات پێکھاتووە، ئاشکرا کرد.

راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە پاڵپشتیی کەشتیگەلیی شاھانەی ئوسترالیا دەکرێت بۆ بەدەستھێنانی ئەو ژێردەریایانەی کە بە وزەی ئەتۆمیی کاردەکەن.

راگەیەندراوەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەدەستھێنانی ژێردەریای ئەتۆمی لەلایەن ئوسترالیاوە، پاڵپشتی دەکات لە سەقامگیریی لە زەریای ھێمن و زەریای ئەتلەسی و بۆ پاڵپشتیکردنی بەھا ھاوبەش و بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتانە بەکاری دەھێنێت.

- پێشبینی پاڵپشتیی زیاتر دەکرێت

دەقی راگەیەندراوەکە ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە ئامانجیان ئەوەیە "بەزووترین کات" ئوسترالیا، بتوانێت ئەم توانایە بەکاربھێنێت و ئەوەشی خستووەتەڕوو کە جگە لەوە رێککەوتنە کار لەسەر تواناکانی بواری ئەلیکترۆنی، ژیریی ئەلیکترۆنی و توانای ژێردەریاکان دەکرێت.

لەلای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن رێککەوتنەکەی بە "ھاوپەیمانیی سروشتیی" ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە ھەرسێ وڵاتەکە لە ھەموو کات زیاتر لەیەک نزیک بوونەتەوە و گوتی: "ئەم ھاوبەشییە، بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانمان و پارێزگاریکردن لە مافەکانمان تاکو دێت گرنگتر دەبێت".

- رێککەوتنەکە لە دژی چین کراوە

ئەم وڵاتانە وا بیر دەکەنەوە کە بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەی زەریاکانی ھێمن-ئەتڵەسی لە بەرامبەر ھێزی سەربازیی چین کە لە پەرەسەندندایە، رێککەوتنەکە خاوەنی گرنگییەکی گەورەیە.

لە بەرامبەر زیادبوونی ھەژموونی چین، کەشتیی فڕۆکەھەڵگری (HMS Queen Elizabeth)ی بەریتانی لە ناوچەی زەریاکانی ھێمن-ئەتڵەسی جگیرکراو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın