Emre Gürkan Abay
24 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2023
مۆسکۆ - AA
لە هێرشێکدا بۆ سەر کریمیا کە رووسیا لکاندوویەتی بە خاکی وڵاتەکەیەوە، ١١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خرایە خوارەوە و کۆگایەکی تەقەمەنیش لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج.
بەناو ئیدارەی کریمیا، سێرگی ئاکسینۆڤ، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی، ئاماژەی بەوە کرد کە لە هێرشی سەر ناوچەکەدا، ١١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستووەتە خوارەوە.
ئاکاسینۆڤ باسی لەوە کرد کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کۆگایەکی تەقەمەنی لە جانکۆی کردووەتە ئامانج، لەو هێرشەشدا خانوویەکی زیانی بەرکەوتووە.
هەروەها ئاکسینۆڤ باسی لەوە کرد کە دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەر گواستراونەتەوە بۆ شوێنی دیکە.