Dildar Baykan Atalay
23 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2023
ئەنقەرە-AA
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تویتەر، ئێڵن مه‌سك رایگەیاند، لۆگۆی كلاسیكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه له "باڵندە"وه بۆ پیتی "X" دەگۆڕێت.
لە په‌یامێكدا كه لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌سك رایگه‌یاندووه: "بەم نزیكانه ماڵئاوایی لە براندی تویتەر و به‌كاوه‌خۆ لە هەموو باڵندەکان ده‌كه‌ین".
هەروەها لە تویتێكی دیکەدا، مه‌سك وێنەی لۆگۆ نوێیەکەی خستووه‌تەڕوو کە بۆ تویتەر بەکاردەهێنرێت، "ئەگەر ئەمشەو لۆگۆیەکی باشی X بڵاوبکرێتەوە، سبەی لە هەموو جیهان بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه. وەک ئه‌م Xه".
ئێڵن مه‌سك کە خاوەنی سپەیس ئێکس و تێسلاشە، لە مانگی تشرینی یەکەمدا تویتەری کڕی و لەو کاتەوە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه بە چه‌ندین گۆڕانکاری ڕیشەییدا تێپەڕیوە.
سەرەتای ئەمساڵ، ئێڵن مه‌سك بۆ ماوەیەکی کورت لۆگۆی تویتەری بە لۆگۆی سەگی دراوی کریپتۆ، دۆجکۆین گۆڕیبوو.