Emre Gürkan Abay
24 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2023
مۆسکۆ - AA
ئۆکراینا بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشێکی بۆ سەر مۆسکۆ پایتەختی رووسیا ئەنجامداوە و هێرشەکە هیچ کوژراو و بریندارێکی لێنەکەوتووەتەوە.
سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ، سێرگی سۆبیانین رایگەیاند، کاتژمێر ٤ی بەرە بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ناوخۆ، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر مۆسکۆ.
سۆبیانین ئاماژەی بەوە دا کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەر دوو باڵەخانەی چۆڵ کەوتوون و هێرشەکان هیچ کوژراو و بریندارێکی لێنەکەوتەوە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیادا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە هێرشەکان لەلایەن ئۆکرایناوە ئەنجامدراون و رایگەیاندووە: "هێرشە تیرۆریستییەکەی رژێمی کیێڤ هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".