Ali Cura
09 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2021
مینسک-AA
لیژنه‌ی سنووری ده‌وڵه‌تیی بێلاڕووس، بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچبه‌ری نایاسایی به كهلوپهلهكانیانهوه به‌ره‌و پۆڵه‌ندا ده‌ڕۆن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی بێلتا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سنووری ده‌وڵه‌تی بێلاڕووس بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، لایه‌نی بێلاڕووس رێكاری پێویستی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی په‌نابه‌ران و كاركردنی كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندیی بێ گرفت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "پاسه‌وانانی سنووری پۆڵه‌ندا هه‌زاران كۆچبه‌ریان به زۆره‌ملێ بۆ سه‌ر سنووری بێلاڕووس ره‌وانه كردووه‌ته‌وه. بێ په‌روایی و هه‌ڵوێستی نامرۆڤانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی پۆڵه‌ندا، كۆچبه‌ره‌كانی هانداوه بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێكی له‌وشێوه‌یه".
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا حكوومه‌تی بێلاڕووس به ره‌وانه‌كردنی كۆچبه‌رانی وڵاتانی هاوشێوه‌ی عێراق بۆسه‌ر سنووره‌كانی پۆڵه‌ندا، لیتوانیا و لاتیڤیا به "به‌كارهێنانی كۆچی نایاسایی و هه‌وڵدان بۆ ناسه‌قامگیركردنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌و رێگه‌یه‌وه" تاوانبار ده‌كات.