Mehmet Nuri Uçar
08 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2021
كوێت – AA
حكوومه‌تی كوێت به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران، شێخ سه‌باح خالید حەمه‌د سه‌باح ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی میری كوێت، شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح كرد.
هه‌واڵه‌كه له رۆژنامه‌ی قەبەس بڵاوكراوەتەوە.
ههواڵەكه كه به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی حكوومه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه، حكوومه‌ت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی میری كوێت كردووه.
رۆژنامه‌ی قەبەس زانیاری نه‌داوه له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه.
تا ئێستا له‌مباره‌یه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كوێت، هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه.
ئه‌و كابینه‌ی حكوومه‌ت كه دوای هه‌ڵبژاردنی گشتیی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠ له ١٤ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ به سه‌ركردایه‌تی سه‌باح خالید پێك هێندرا، مانگێك به‌سه‌ر كاركردنیدا تێپه‌ڕ نه‌بوو و له ١٢ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢١ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی كوێت "KUNA" هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه ئه‌ندامانی كابینه‌كه "به‌هۆی ئه‌و پێشهاتانه‌ی له‌نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌ت روویان داوه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه".
میری كوێت له ٢٤ی كانوونی یه‌كه‌مدا دیسانه‌وه سه‌باح خالیدی راسپارده‌وه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت.
حكوومه‌تی نوێش به سه‌رۆكایه‌تی سه‌باح خالید كه له ١٥ وه‌زیر پێكهاتووه له مانگی ئاداردا سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌كار بوو.