Fahrettin İbrahim
17 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2017
حەلەب - AA
بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی لە گوندی جینا سەر بە شارۆچکەی ئەتارب لە حەلەب بۆ سەر مزگەوتێک بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان 58 کەسی سڤیل لە کاتی نوێژکردندا کوژراون و بە دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەرپرسێکی بەرگری شارستانی لە ناوچەکە بە ناوی یەحیا جەواد بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "لە بۆردومانێکدا کە پێ دەچێ لە لایەن فڕۆکەکانی رووسیاوە بووبێت، مزگەوتێک لە گوندی جینا سەر بە شارۆچکەی ئەتارب لە حەلەب کرایە ئامانج".
بە پێی سەرەتاییترین ئامارەکان لە بۆردومانەکەدا 58 کەس کوژراون و بە دەیان کەسیش کوژراون. یەحیا جەواد راشیگەیاند "تیمەکانمان سەرقاڵی رزگارکردنی ئەو خەڵکەن کە لە ژێر دار و بەردی بینا رووخاوەکەدا ماون. ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ کەس لە مزگەوتەکەدا بوون".
ئەو بەرپرسەی بەرگری شارستانی نیگەرانی خۆی لە زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکان نیشان دا و گوتی: "هێزەکانی بەرگری شارستانی و خەڵکی گوندەکە لە هەوڵ دان بۆ رزگارکردنی خەڵکەکە. هێرشی فڕۆکەکان لە کاتی عیبادەتدا قبوڵکراو نییە".